له میانی گه‌ری بیست و یه‌كه‌مینی خولی یانه پله نایابه‌كانی ئینگلته‌راو له یاری لوتكه‌ی ئه‌م گه‌ره‌دا هه‌ردوو یانه‌ی لێڤه‌رپۆل و چێلسی به‌بێ تۆمار كردنی گۆل یه‌كسان بوون .
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ئانفێلدی تایبه‌ت به‌یانه‌ی لێڤهرقۆل به‌رێوه چوو ، له ته‌واوی ماوه‌ی یاری و به‌درێژایی هه‌ردوو گێم یاریزانانی هه‌ردوو یانه له هێرش بردن بۆ سه‌ر گۆلی یه‌كتری به‌رده‌وام بوون به‌مه‌به‌ستی تۆمار كردنی گۆل و به‌ده‌ست هێنانی سه‌ركه‌وتن و سێ خالی یاریه‌كه به‌لام سه‌رجه‌م هه‌وله‌كانی یاریزانانی هه‌ردوولا بێ ئاكام بوو یاریه‌كه به‌بێ تۆمار كردنی گۆل كۆتایی پێ هات و هه‌ریانه‌یه‌و بهخالێكی یاریه‌كه یاریگایان به‌جێهێشت .
به‌م ئه‌نجامه‌ش لێڤه‌رپۆل پێنجه‌م یاریه له‌م وه‌رزه یه‌كسان ده‌بێ و كۆی خاله‌كانیشی له‌پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان بۆ بیست‌و نۆ خال به‌رزكرده‌وه یانه‌ی چێلسیش تووشی پێنجه‌م یه‌كسان بوون هات و به‌هه‌مان ژماره‌ی خاله‌كان و به جیاوازی گۆل له پله‌ی ده‌یه‌م دێت .
له‌یاریه‌كی دیكه‌ی گه‌ری بیست و یه‌كه‌مینی خولی یانه پله نایابه‌كانی ئینگلته‌را هه‌ردوو یانه‌ی وێستهام و ئێڤه‌رتۆن له‌سه‌ر یاریگای ئۆلۆمپی له‌له‌نده‌ن روبه‌روی یه‌كتری بوونه‌وه .
له گێمی یه‌كه‌م ئاستی خاوه‌ن یاریگا باشتر بوو توانیان به دوو گۆل پێشبكه‌ون ، له خوله‌كی سی و چوار یاریزانی ئینگلیزی جارود بۆین گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ وێستهام تۆمار كرد.
سێ خولهك به‌ر له ته‌واو بوونی نیوه‌ی یه‌كه‌م هه‌مان یاریزان گه‌رایه‌وه‌و گۆلی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م دوو گۆله ته‌واو بوو .
له گێمی دووه‌م یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن هه‌ولی تۆمار كردنی گۆل و گۆرینی ئه‌نجامی یاریان ده‌دا ،به‌لام هه‌وله‌كانیان بێ ئاكام بوو وێستهامیش پارێزگاری له‌ئه‌نجامی یاریه‌كه كرد‌و یاریش به‌م دوو گۆله له سوودی خاوه‌ن یاریگا كۆتایی پێ هات و وێستهام پێنجه‌م بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێناو كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی پازده‌می ریزبه‌ندی بۆ هه‌ژده خال به‌رزكرده‌وه ئێڤه‌رتۆنیش تووشی یازدهمین دۆراندن هات و به پازده خال له پله‌ی نۆزده‌مین و پێش كۆتایی ریزبه‌ندی دێت .
هه‌ر له‌میانی گه‌ری بیست و یه‌كه‌مینی خولی یانه پله نایابه‌كانی ئینگلته‌راو له‌سه‌ر یاریگای ئیمارات كاتژمێر حه‌وت و سی خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه22ی1ی2023 یانه‌ی ئارسنالی پێشه‌نگی یانه‌كان میوانداری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی خاوه‌نی پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی ده‌كات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.