لە سەنتەری قەزای سێمێل لە پارێزگەی دهۆك، لەلایەن شارەوانیی سێمێلەوە پرۆژەیەكی خزمەتگوزاریی دروستكردن و قیرتاوكردنی شەقامە ناوخۆییەكانی قەزاكە بە گوژمەی ملیارێك و 854 ملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێت و كاركردنیش تێیدا بەردەوامە.
گوژمەی پرۆژەكە لەسەر بودجەی پارێزگەی دهۆكە و لەلایەن تیمەكانی شارەوانییەوە سەرپەرشتیی جێبەجێكردنی دەكرێت، ماوەی پرۆژەكەش 365 ڕۆژە كە بە درێژایی حەوت كیلۆمەتر شەقام و بە درێژایی 300 مەتریش ئاوەڕۆ دروست دەكرێن.
وێڕای ئەو پرۆژەیە، ئێستا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك، ژمارەیەك پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە شارۆچكەكانی سەر بە پارێزگەی دهۆك لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك لە قۆناغی جێبەجێكردندان.
بە گوژمەی نزیكهی 2 ملیار دینار پرۆژەیەكی خزمەتگوزاریی لە سێمێل جێبەجێ دەكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.