Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 02:29

باندێکی شەش کەسی لە سلێمانی دەستگیرکران

کوردستان TV
100%


مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی باندێكی شەش كەسییان دەستگیركرد كە تۆمەتبارن بە بەكارهێنان‌و بازرگانیكردن بەمادەی هۆشبەرو دزیكردن.

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌22ى1ى2023، له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: له‌كاتی‌ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاری‌  دادوه‌ر بۆ ده‌ستگیركردنی‌ دوو تۆمه‌تبار كه‌ تاوانی‌ دزیكردنیان ئه‌نجامدابوو، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی چاودێری‌ تۆمه‌تبارانیان كردو ده‌ركه‌وت كه‌ تۆمه‌تباره‌كان لەگەڵ چەند تۆمەتبارێكی تردا باندێكی دزیكردن‌و بەكارهێنەرو بازرگانیكردنی مادەی هۆشبەرن، بۆیە هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێتشنی تاوانی سلێمانی بەهاوكاری نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل توانرا سەرجەم تۆمەتباران دەستگیربكەن‌و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەرو دوو چەك لەجۆری دەمانچە.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباره‌كان كە ژمارەیان شەش تۆمەتبارە بەناوەكانی:
ه،س،ر لەدایكبووی 2000
أ،ر،ح لەدایكبووی 1993
ر،س،ر لەدایكبووی 1991
چ،غ،ع لەدایكبوی 2000
چ،أ،ك لەدایكبووی 1998
ح،ع، م لەدایكبووی 2001
پۆلیسی سلێمانی راشیگه‌یاندووه‌، بەبڕیاری  دادوەر ڕاگیراون‌و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا كه‌ چەندین تاوانی دزیكردنیان لەسنوری پارێزگای‌ سلێمانی ئه‌نجامداوه‌و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.