Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 02:30

له‌لالیگادا ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید و سێڤییا براوه‌بوون

کوردستان TV
100%


له‌ میانی گه‌ری هه‌ژده‌هه‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌سه‌ر یاریگای واندا میترۆ پۆلیتانۆ میوانداری یانه‌ی ڤه‌له‌د وه‌لیدی كردو به‌ تۆمار كردنی سێ گۆل سه‌ركه‌وتن و سێ خالی یاریه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا .
ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌هێزه‌وه‌ ده‌ستی به‌یاری كردن كردو هه‌رسێ گۆلیان له‌ گێمی یه‌كه‌م تۆمار كرد، له‌ خوله‌كی هه‌ژده‌ ئه‌لڤارۆ مۆراتا ده‌رگای گۆل تۆمار كردنی به‌رووی خاوه‌ن یاریگا كرده‌وه‌ ، له‌ناوه‌راستی ئه‌م گێمه‌ش ئه‌نتوان گریزمان ئه‌تله‌تیكۆی كرده‌ خاوه‌ن گۆلی دووه‌م ، له‌ خوله‌كی بیستو هه‌شتیش ماریۆ هێرمۆسۆ گۆلی سێیه‌می رۆخی بلانكۆسی تۆمار كردو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه‌ ته‌واو بوو ، له‌ گێمی دووه‌میش ئه‌نجامی یاری گۆرانكاری دیكه‌ی به‌خۆوه‌ نه‌بینی و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید نۆیه‌م بردنه‌وه‌ی تۆمار كردو كۆی خاله‌كانیشی له‌ پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان بۆ سی و یه‌ك خال به‌رزكرده‌وه‌ یانه‌ی ڤه‌له‌د وه‌لیدیش تووشی یازده‌م دۆراندن هات و به‌ حه‌ڤده‌ خال له‌ پله‌ی هه‌ژده‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه‌ .

له‌یاریه‌كی دیكه‌ی گه‌ری هه‌ژده‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی سیڤیا میوانداری یانه‌ی كادێزی كردو زۆر به‌ زه‌حمه‌ت و به‌ گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتن و سێ خالی یاریه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
یاریزانانی هه‌ردوو یانه‌ به‌هێزه‌وه‌ ده‌ستیان به‌یاری كردن كرد، گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ هیچ گۆلێك تۆمار نه‌كرا ، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی په‌نجاو نۆ ناوبژیوان كارتی سوری به‌رووی خۆرخی ساوپاولی راهێنه‌ری سیڤیا به‌رزكرده‌وه‌و كردیه‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگا ، یه‌ك خوله‌ك به‌ر له‌ ته‌واو بوونی ماوه‌ی یاری ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ خاوه‌ن یاریگا هه‌ژمار كردو یاریزانی یانه‌ی كادیزی ئیڤان ئه‌لیخۆ به‌كارتی سوور كرده‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگا و یاریزان ئیڤان راكیتیچ لێدانه‌ سزاكه‌ی به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێی كردو تاكه‌ گۆلی یاریه‌كه‌ی تۆمار كردو سیڤیا چواره‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناو به‌ هه‌ژده‌ خال سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی چوارده‌می خوله‌كه‌و یانه‌ی كادیزیش تووشی هه‌شته‌م دۆراندن هات به‌ شازده‌ خال له‌ پله‌ی نۆزده‌م و پێش كۆتایی ریزبه‌ندی مایه‌وه‌ .
  
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.