سبه‌ی دووشه‌ممه 23-1-2023،حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان ،به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و ھونه‌ری ھه‌ولێر، به ھاوئاھه‌نگی رێكخراوی په‌ره‌پێدانی كاری راگه‌یاندن یادی 24 ساڵه‌ی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند (محه‌مه‌دی ماملێ) ده‌كاته‌وه.
یاده‌كه له ژێر ناوی (ماملێ.. چریكه‌ی ئه‌وین و ئازادی) ، له كاتژمێر 5 ی ئێواره له ھۆڵی پێشه‌وا- ناو باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان، شه‌قامی 60 مه‌تری ده‌كرێته‌وه.
محه‌مه‌دی ماملێ كوڕی میرزا سه‌عیدی ماملێ"مام عه‌لی"له ساڵی 1925 له بنه‌ماڵه‌یه‌كی پیشه‌كا‌ر، هونه‌رمه‌ند و نیشتمانپه‌روه‌ر له گه‌ڕه‌كی هه‌رمه‌نییانی شاری مهاباد له دایكبووه.
نه‌ماڵه‌ی ماملێ ھه‌موویان له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا ده‌نگێكی پڕ جۆش و خرۆش و زوڵاڵیان ھه‌بووه. ھه‌ر ئه‌م بۆمانه‌وه‌شه بۆته ھۆی ئه‌وه‌ی ھانی ئه‌م ھونه‌رمه‌نده بدات ھه‌ر له منداڵییه‌وه ھونه‌ر بكاته ھاوڕێی خۆی و ببێت به یه‌كێك له شۆڕه‌سوارانی ھونه‌ری كوردی. یه‌كه‌م گۆرانی كه ده‌رگای ھونه‌ری پێ كرده‌وه گۆرانی (ڕۆیی به‌جێی ھێشتم)ه. ھه‌روه‌ھا سه‌عید ماملێ‌ی باوكیشی ھه‌ر ده‌نگی خۆش بووه. ڕه‌حمانی براشی واته مامی محه‌ممه‌د ماملێ ئه‌وه‌نده ده‌نگی خۆش بووه دانیشتوانی قه‌ڵادزێ ئه‌وه‌ی ھاوسێی بوون و له دووریش ده‌ھاتن شه‌ویان له‌لای ڕۆژ كردووه‌ته‌وه. محه‌ممه‌د ماملێ له سه‌رده‌می ڕژێمی پاشایه‌تیدا چه‌ند جارێك به‌ند و ده‌ست به‌سه‌ر كراوه و دوور خراوه‌ته‌وه.
ماملێ له ساڵی 1963 ھاتووه‌ته قه‌ڵادزێ و چه‌ند ئاھه‌نگێكی گێڕاوه و پاشان چووه بۆ شاری سلێمانی و سه‌رچنار و له‌وێش چه‌ند ئاھه‌نگێكی گێڕاوه. ماملێ زۆر ئاشنای خه‌لیلی سه‌ددیقی و ڕه‌فیق چالاك بووه وه گۆرانییه‌كانی تایه‌ر تۆفیق و عه‌لی مه‌ردان و سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ر كوردستانی و محه‌ممه‌د عارف و ته‌حسین ته‌ھای زۆر به دڵ بوون. له ھه‌ڵبه‌ستیشدا ھه‌ڵبه‌سته‌كانی (وه‌فایی و سڵێمانی شاوه‌له و مارف ئاغا و گۆران و ھه‌ژار و ھێمن)ی لا په‌سه‌نده و له زۆر گۆرانیدا به‌كاری ھێناون. ماملێ خاوه‌نی زیاتر له 700 گۆرانییه.
ماملێ له ساڵی 1994دا دوا گۆرانی تۆمار كرد، له‌و ساڵه‌وه تووشی نه‌خۆشییه‌كی سه‌خت بوو و دوای پێنج ساڵ له‌به‌رواری 1999-1-23ى به‌و نه‌خۆشییه كۆچی دواییكرد.
ئا- كامران
سبه‌ی یادی 24 ساڵه‌ی كۆچی دوایی ھونه‌رمه‌ند (محه‌ممه‌دی ماملێ) ده‌كرێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.