Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:46

ئێران... کۆڵبەرێکی کورد به‌هۆی سه‌رماوه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا

کوردستان TV
100%


جارێکی دیکە کۆڵبەرێکی  كورد بە ناوی هیوا ئیختیارەدینی تەمەن16 ساڵ، لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری بانە بەهۆی سەرماوە  گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، 19ى1ى2023 هیوا ئیختیارەدینی، کۆڵبەری تەمەن 16 ساڵ، لە سنووری هەنگەژاڵی شاری بانە و لە کاتی کۆڵبەریدا بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەست دا.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هیوا ئیختیارەدینی، خەڵکی شارەدێی "ئارمردە"ی شاری بانەیە و بە هۆکاری تاریکییەوە لە ڕێگە سەری لێ دەشێوێت و ڕێگە ون دەکات و لە هاوڕێکانی جیا دەبیتەوە، هەر بەم هۆیەشەوە گیانی لەدەست داوە.


بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو، کۆڵبەرێکی  دیکە چووەتە کۆما و تاکوو ئێستا ناسنامەی بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.


بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی 2022ی زایینیدا لانی کەم 290 کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستانی ئێران بوونەتە قوربانی کە 11 کەسیان منداڵن و تەمەنیان له‌خوار 18 ساڵ بووە.
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.