Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 05:28

سه‌رۆك كۆماری نه‌مسا خه‌ڵاتی هونه‌ریی ده‌به‌خشێته‌ دوو هونه‌رمه‌ندی كورد

کوردستان TV
100%


 سه‌رۆك كۆماری نه‌مسا، خه‌ڵاتی هونه‌ریی به‌خشییه‌ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی دیاری كورد ، شانۆكاران ( د. نیگار حه‌سیب قه‌ره‌داخی و شه‌ماڵ عومه‌ر).
ئێواره‌ی 19ی مانگی یه‌كی 2023 له‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری نه‌مسا، د. ئه‌لێكسانده‌ر ڤان دێر بێلن سه‌رۆكی كۆمار و خاتوو ئه‌ندریا مایه‌ر، سكرتێری كۆماری نه‌مسا بۆ هونه‌ر و كلتوور، خه‌ڵاتی هونه‌ریی نه‌مسا یان به‌خشیه‌ هونه‌رمه‌ندانی كورد د. نیگار حه‌سیب قه‌ره‌داخی و شه‌ماڵ عومه‌ر،ئه‌م خه‌ڵاته‌ ساڵانه‌ له‌ بواره‌ جیاوازه‌كانی هونه‌ر و كلتوور و ئه‌ده‌بدا ده‌به‌خشرێته‌ چه‌ند هونه‌رمه‌ند و نووسه‌رێكی هه‌ڵبژێردراوی سه‌رانسه‌ری وڵاتی نه‌مسا.
خه‌ڵاته‌كه‌، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی بۆردی ڕاوێژكاریی ده‌ستپێشخه‌ریی فه‌رهه‌نگی، خه‌ڵاتی هونه‌ری نه‌مسایی ساڵی 2023 له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی فیدراڵی بۆ هونه‌ر، فه‌رهه‌نگ، خزمه‌تگوزاری شارستانی و وه‌رزش، به‌خشرا به‌ سه‌نته‌ری لابۆری شانۆی لالش.
شایانی  باسه‌ سه‌نته‌ری شانۆی لالش له‌ ساڵی 1998 له‌ ڤیه‌ننا له‌لایه‌ن نیگار حه‌سیب و شه‌ماڵ عومه‌ر دامه‌زراوه‌ و ناوه‌ندێكی ئه‌زموونییه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ و پێرفۆرمانس و نمایشكاریی نێوان كلتووره‌ جیاوازه‌كان. له‌ ماوه‌ی ٢٤ ساڵی كاركردنیدا ، گه‌شه‌ی كردووه‌ و بووه‌ته‌ یه‌كێك له‌ گرنگترین و ناودارترین ناوه‌ندی هونه‌ری له‌ نه‌مسادا.
له‌رێوڕسمی خه‌ڵاته‌كه‌ دا له‌ گفتوگۆیه‌كی تایبه‌تی نیگار حه‌سیب قه‌ره‌داخی به‌ سه‌رۆك كۆماری نه‌مسا ی ووت" ئێمه‌ سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وه‌كو دوو هونه‌رمه‌ندی كورد په‌ناهه‌نده‌ی ئه‌م وڵاته‌ بووین، ئێستاش خۆشحاڵین و شانازی ده‌كه‌ین به‌وه‌ی كه‌ به‌ڕێزتان خه‌ڵاتی هونه‌ری نه‌مسا ده‌به‌خشنه‌ ئێمه‌".
ئا-كامران

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.