Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 05:23

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵیۆزانى فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا كۆبووه‌وه‌‏

کوردستان TV
100%


نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2023/1/22 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان پێشوازى له‌ ئیریك شۆڤالیێ باڵیۆزى فه‌ره‌نسا و مارتین یێگه‌ر ‏باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق و شاندى یاوه‌رانى كرد.‏

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا، ‏دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، دۆخى عێراق و كارنامه‌ى حكوومه‌تى فیدراڵى، ‏په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان، ‏پرسى وزه‌ و توانا و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌م بواره‌دا، خرانه‌ به‌ر باس و ‏گفتوگۆ.‏

نێچیرڤان بارزانى و شاندى میوان هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى پشتگیرى له‌ ‏حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق بۆ جێبه‌جێكردنى كارنامه‌كه‌ى به‌پێى ڕێككه‌وتنى ‏پێكهێنانى حكوومه‌ت له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كاندا، هه‌روه‌ها جه‌ختیا‌ن له‌ گرنگیى ‏یه‌كڕیزیى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌.‏

باڵیۆزانى ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا پوخته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ى پرۆژه‌ى بنیاتنانى په‌یمانگه‌ى ‏داهاتووى كولتووریى هاوبه‌شى فه‌ره‌نسى ـ ئه‌ڵمانى له‌ هه‌ولێر له‌ یادى شه‌ست ‏ساڵه‌ى په‌یمانى ئه‌لیزێى دۆستایه‌تیى فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیادا پێشكه‌ش كرد، هه‌روه‌ها ‏جه‌ختیان له‌ خواستى وڵاته‌كانیان بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى ‏كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌، به‌تایبه‌تیش له‌ بوارى كولتووریدا.‏

لاى خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ‏فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا دووپات كرده‌وه‌ بۆ یارمه‌تى و هاوكارییه‌كانیان له‌ بوارى سیاسى، ‏سه‌ربازى، ئابوورى، مرۆیى و كولتووریدا، هه‌روه‌ها وێڕاى خۆشحاڵى و ده‌ستخۆشى، ‏دانانى به‌ردى بناغه‌ى په‌یمانگه‌ى داهاتووى كولتووریى هاوبه‌شى فه‌ره‌نسى ـ ‏ئه‌ڵمانى له‌ هه‌ولێر به‌ هه‌نگاوێكى گرنگى بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌ كولتوورییه‌كانى ‏فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌ قه‌ڵه‌م دا.‏

په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌، ‏دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ‏ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.