Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 05:29

كه‌ركووك.. 5 تیرۆریستی داعش له‌ناوبران

کوردستان TV
100%

شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌ناوبردنی 5 تیرۆریستی داعشی له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركووك ڕاگه‌یاند له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كۆمه‌ڵێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌لوپه‌لی لۆجیستی چه‌كداران.

شانه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق تۆپبارانی چه‌ند شوێنێكی چه‌كدارانی داعشیان له‌  باكوری رۆژهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی دووز له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركووك كرد.

ڕاشیگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هێزێكی تایبه‌تی سوپای عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكی مه‌یدانییان له‌ شوێنی تۆپبارانه‌كان ئه‌نجام دا و دوای پشكنین و به‌دواداچوونه‌كان، ته‌رمی 5 تیرۆریستی داعشیان دۆزییه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ جگه‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان، چه‌ندان پارچه‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌لوپه‌ل و پێداویستی لۆجیستی چه‌كدارانی داعشیش دۆزرانه‌وه‌ و له‌ناوبران.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی سوپای عێراق و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ پشكنینی ناوچه‌كه‌ و به‌دواداچوونه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن به‌ مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی تیرۆریستانی داعش.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.