Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 20:18

قوتابییه‌كی تووشبووی شێرپه‌نجه‌ له‌نێو نه‌خۆشخانه‌ی هیوا تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌نجام دا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م لەنێو نەخۆشخانەی هیوا بۆ چارەسەری تووشبووانی شێرپەنجە لە شاری سلێمانی، قوتابییه‌كی پۆلی یازده‌ی ئامادەیی تاقیکردنەوەکانی ئەنجام دا .

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌: دوای ئەوەی قوتابییه‌كی پۆلی یانزەمی ئامادەیی لە شاری کۆیە لە کاتی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەمی ئەمساڵی خوێندن نەخۆش دەکەوێت و لە نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی دەمێنێتەوە لەو کاتە هەردوو بابەتی (ئایین و فیزیا)ی دەمینێت تاقیکردنەوەی لێ بکات، لەبەر باری تەندروستی وەرگرتنی چارەسەری کیمیایی لەژێر چاودێری پزیشکی دەبێت لەنەخۆشخانە بمێنێتەوە.

بڵاویشی كرده‌وه‌: بەڵام قوتابییه‌كه‌ بەردەوام ئەوە بە پزیشکان و کەسوکاری ڕادەگەیەنێت کە تاقیکردنەوە لەو دوو بابەت نەکات ئاسوودە نابێت .

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: دواتر باوکی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە دەکات و داواکارییەك دەگەیێنێتە بەڕێوەبەری پەروەردەی کۆیە و له‌وێش داواکارییەکە بە وەزیری پەروەردە ڕادەگەیێنرێت و وەزیری پەروەردەش بڕیار دەدات پرسیاری تاقیکردنەوەکانی بۆ بەرنە نەخۆشخانەی هیوا لەوێ تاقیکردنەوەکان ئەنجام بدات .

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئەمڕۆ یەکشەم بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری پەروەردەی کۆیە و بەشێك لە لێپرسراونی پەروەردەی کۆیە، قوتابییه‌كه‌ تاقیکردنەوەکانی لەناو نەخۆشخانەی هیوا ئەنجام دا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.