Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 05:08

وێنه‌ی تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی رووداوه‌كه‌ی نسێبین بڵاو كرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دهۆك وێنه‌ی تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی رووداوی كوشتنی 5 هاووڵاتییه‌كه‌ی شاری دهۆكی له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نسێبین له‌ پارێزگای مێردینی توركیا بڵاو كرده‌وه‌.

هێمن سلێمان گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دهۆك ڕایگه‌یاند: تۆمه‌تباره‌كه‌ ناوی (ف. أ) و تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كوشتن و تیرۆركردنی 5 هاووڵاتییه‌كه‌ی شاری دهۆكه‌.

ڕاشیگه‌یاند: تۆمه‌تباره‌كه‌ خه‌ڵكی نسێبینه‌ و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ وه‌ك خزمه‌تگوزاری كاره‌با له‌ پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی ئه‌ڤڕۆ سیتی كاری كردووه‌.

شه‌وی چوارشه‌می هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نسێبين له‌ پارێزگای مێردینی توركیا، ئۆتۆمبێلێكی تابلۆی شاری دهۆك كه‌ 5 هاووڵاتی دوو بنه‌ماڵه‌ی شاری دهۆكی تێدابوو و به‌ مه‌به‌ستی سه‌ردانیكردنی پزیشك و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كه‌سوكاریان چووبوونه‌ ئه‌و وڵاته‌، له‌ ڕێگه‌ ڕاده‌گیرێن و ته‌قه‌یان لێ ده‌كرێ.

له‌ ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ش ڕاسته‌وخۆ 4 كه‌سیان كه‌ پێكهاتبوون له‌ 3 ئافره‌ت و پیاوێك گیانیان له‌ده‌ست دا، دوای مانه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كیان به‌ برینداری و گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ و ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری، به‌ڵام دوای نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دواتر به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ ئه‌ویش گیانی له‌ده‌ست دا.

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا پێشتر ڕایانگه‌یاندبوو كه‌ چه‌ند كه‌سێكیان به‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ ده‌ستگیركردووه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوونیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.