دیوانی وه‌قفی سوننی عێراق ڕایگه‌یاند كه سبه‌ی دووشه‌م یه‌كه‌م یه‌كه‌م رۆژی مانگی ڕه‌جه‌به و نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای ئایینی شیعه‌كان دووسبه‌ی كرده یه‌كه‌م رۆژی مانگه‌كه.
دیوانی وه‌قفی سوننی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: به‌هۆی به‌ڵگه‌ی بینینی مانگ به هه‌ردوو شێوازی شه‌رعی و فه‌له‌كناسی، لیژنه‌كه‌مان بڕیاری دا كه سبه‌ی دووشه‌م ڕێكه‌وتی 23/1/2023 یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌جه‌به بۆ ساڵی ئێستای 1444ی كۆچی.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌میش، نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان ڕایگه‌یاندبوو كه دووسبه‌ی سێشه‌م یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌جه‌ب ده‌بێت.
جێی باسه مانگی ڕه‌جه‌ب ده‌بێته حهوتهمین مانگ له مانگه‌كانی ساڵی كۆچی و یه‌كێكه له‌و چوار مانگه‌ی كه له‌لایه‌ن موسڵمانانه‌وه به گه‌وره و مه‌زن هه‌ژمار ده‌كرێت و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك جه‌نگ تێیدا حه‌ڕام و قه‌ده‌غه كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.