Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 05:31

چه‌ند بڕیارێكی نوێ بۆ دابه‌زاندنی نرخی دۆلار ده‌ركران

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ژووره‌ بازرگانییه‌كانی عێراق كۆبووه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی دابه‌زاندنی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دیناری عێراق و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند بڕیارێكی نوێ ده‌ركران.

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران بڵاوی كرده‌وه‌: محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیه‌كی ژووری بازرگانی عێراقی کرد بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری هەڵاوسان و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار و دراوی بیانی لە بازاڕی عێراق و کاریگەرییان لەسەر هاووڵاتییان.

ڕاشیگه‌یاند كه‌ بۆ دابه‌زاندنی نرخی دۆلار له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بڕیارێك ده‌ركران، یه‌كێك له‌ بڕیاره‌كان بریتی بوو له‌ کردنەوەی پەنجەرەی نوێ بۆ فرۆشتنی دۆلار و دراوی بیانی بە بازرگانە بچووکەکان لە ڕێگەی بانکی بازرگانی عێراقی  (TBI).

هه‌روه‌ها بڕیاردرا بڕی زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بخرێته‌ به‌ر ده‌ستی بانکی ناوەندی عێراق بۆ بازرگانی  (TBI)، ئه‌مه‌ جگه‌ ئاسانكردنی هاوردەكردنی كاڵا و شمەك بۆ كۆمپانیاكانی تۆماركراو لەگەڵ فەرمانگەی تۆماركردنی كۆمپانیاكان لە وەزارەتی بازرگانی و هه‌ڵگرتنی باج و غه‌ڕامه‌كردن و دره‌نگ كه‌وتنه‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م نرخی 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له‌ بازاڕكانی گۆڕینه‌وه‌ی دراوی بیانی له‌ شاری هه‌ولێر و به‌غدا به‌ زیاتر له‌ 165 هه‌زار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كراوه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.