سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی 01ـی 2023 بڕیاری دوورخستنەوەی پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراقی دا و کەسێکی دیکەی بۆ بەڕێوەبردنی ڕاسپارد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاند: محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری دا بە دوورخستنەوەی مستەفا غالب پارێزگاری بانکی ناوەندی.
هاوکات ڕاشیگەیاند: لە چوارچێوەی ئەو بڕیارەدا عەلی موحسین عەلاق ـی ڕاسپارد بۆ بەڕێوەبردنی بانکی ناوەندی بە وەکالەت.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە نرخی دۆلار سەقامگیر نییە و لە بەرزبوونەوەدایە، تاوەکوو ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە نرخی دۆلارێک بە نزیکەی 1650 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.