دوای ئەوەی خاچەخەڵاتی لێهاتوویی سەرۆکی ئەڵمانیا بەخشرایە د. فریاد فازڵ عومەر نووسەری کورد و سەرۆکی ئینستیتیووتی خوێندنی کوردیی لە بەرلین، ئەمڕۆ لەژێر چاودێری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان بۆ ئەو نووسەرەی کورد ساز دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی 01ـی 2023 لەژێر چاودێری نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە زانایانی کورد و د. فریاد فازڵ عومەر بەڕێوەدەچێت.
ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی ڕابردوو ئەو نووسەرە کوردە لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە پێشوازی لێ‌کرا، لەو دیدارەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە کە به ڕێز و پێزانينه‌وه له ڕه‌نج و خزمه‌تى ئه‌و كوردانه‌ى هه‌نده‌ران ده‌ڕوانن كه له هه‌ر بوارێكدا بێت، جێپه‌نجه‌يان دياره و مايه‌ى شانازيى كوردستانن. هه‌روه‌ها خزمه‌تى د. فریاد فازڵی له بوارى ئه‌كاديمى و زمان و ئه‌ده‌ب و كولتوورى كورديدا به‌زر نرخاند و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
لەبەرامبەردا د. فه‌رياد فازیڵ عومه‌ر، خۆشحاڵى و پێزانينى بۆ پێشوازى و ديدارى نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى و جه‌ختى له به‌رده‌وامى له‌سه‌ر كار و خزمه‌تى ئه‌كاديمى و بره‌ودان به زمان و كولتوورى كوردى كرده‌وه.
ئەمەش لەدوای ئەوە هات کە د. فریاد فازڵ لە ڕێکەوتی 21ـی 12ـی 2022 خەڵاتی لێهاتووييی سەرۆک کۆماری ئەڵمانیاى پێ به‌خشرا.
د. فریاد فازڵ، سەرۆکی ئینستیتیووتی خوێندنی کوردییە لە بەرلین، هەروەها نووسەری زنجیرە کتێبێکە لەسەر کورد بە زمانی ئەڵمانی لە نوێترین بەرهەمیشیدا مەم و زینی وەرگێڕاوەتە سەر زمانەکانی ئەڵمانی و ئینگلیزی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.