کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستووەتەڕوو، بەپێی پێشبینییەکانیی لەم دوو ڕۆژەدا ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزمتر دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی 01ـی 2023 ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچەهەور دەبێت.
ڕاشیگەیاند: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1- 3) پلە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی سێشەممە 24ـی 01ـی 2023 کەشناسی ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ پەیدابوونی پەڵەهەوری جیاجیا.
ڕاشیگەیاند: پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، هەروەها خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت.
کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی سێشەممەی بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-
هەولێر : 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 10 پلەى سیلیزى
دهۆک : 14 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 10 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 15 پلەى سیلیزى
سۆران : 10 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 16پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.