Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 08:31

ئه‌مڕۆ به‌رگی چواره‌می كتێبی (خۆم و ئه‌ستێره‌ گه‌شه‌كان) بڵاو ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 23- 1-2023، له‌ یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد لقی هه‌ولێر ڕێوڕه‌سمی ناساندنی به‌رگی چواره‌می كتێبی (خۆم و ئه‌ستێره‌ گه‌شه‌كان) به‌رێوه‌ ده‌چێت.

كتێبی(خۆم و ئه‌ستێره‌ گه‌شه‌كان) له‌ نووسینی( نه‌جمه‌دین عه‌زیر سمایل)ـه‌ چه‌ندین دیداری هونه‌ری و ئه‌ده‌بی له‌گه‌ڵ شاعیران و نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی كورد له‌خۆ ده‌گرێت.

له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند عوسمان پیرداود كاوس دیزایین و سه‌رپه‌رشتی چاپی بۆ كراوه‌، هه‌ڵه‌چن و زمانه‌وانی له‌لایه‌ن، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس به‌هائه‌دین جه‌لال مسته‌فا کراوە، سه‌رپه‌رشتی گشتیی له‌لایه‌ن نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و میدیاكار نازم دڵبه‌ند بۆی كراوه‌.

نیاز وایه‌ له‌ هۆڵی مه‌هدی خۆشناو له‌ كاتژمێر 04:00ـی ئێواره‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌رێوه‌ بچێت، كتێبه‌كه‌ش به‌ دیاری پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌ ده‌كرێت.

شایانی باسه‌، پێشتر نووسه‌ر نه‌جمه‌دین عه‌زیز سمایل سێ به‌رگی له‌ كتێبی (خۆم و ئه‌ستێره‌ گه‌شه‌كان) بڵاوكردۆته‌وه‌، نیاز وایه‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌رده‌وامی هه‌بێت.

ئا- كامران

چاپکراوه‌کان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.