Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 08:54

شاندێکی پەرلەمانی کوردستان لە بەغدایە؛ تاوتوێی چەند پرسێکی گرنگیی ئەمنی دەکرێت

کوردستان TV
100%

شاندێکی پەرلەمانی کوردستان بۆ گفتوگۆ لەبارەی چەندین پرسی گرنگی ئەمنیی سەردانی بەغدا دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی 01ـی 2023 شاندێکی پەرلەمانی کوردستان چوونەتە بەغدا بۆ تاوتوێکردنی پرسە ئەمنییەکان، حیکمەت گەودا بڕیاردەری لێژنەی ناوخۆ و ئاسایشی ئەنجوومەنی خۆجێیی پەرلەمانی کوردستان تایبەت بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: لە بەغدا لەگەڵ لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق کۆبوونەتەوە بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی ئەمنی.

سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان ڕاشیگەیاند: باس لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال دەکەن، بەردەوامی تۆپباران و بۆردوومانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان یەکێکی دیکە دەبێت لەو پرسە ئەمنییانەی گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

ئەو بڕیاردەرەی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایشی ئەنجوومەنی خۆجێیی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە ڕەوشی ئەمنی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و چۆنییەتی زیاترکردنی هەماهەنگی لەنێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکرێت، بەتایبەتی پرسی ئەو ناوچانەی کە بۆشایی ئەمنییان تێدایە و تیرۆریستانی داعش و گرووپە چەکدارەکان تێیدا چالاکن.

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.