محه‌مه‌دی ماملێ كوڕی میرزا سه‌عیدی ماملێ"مام عه‌لی" له ساڵی 1925 له بنه‌ماڵه‌یه‌كی پیشه‌كا‌ر، هونه‌رمه‌ند و نیشتمانپه‌روه‌ر له گه‌ڕه‌كی هه‌رمه‌نییانی شاری مهاباد له دایكبووه.
میرزا سه‌عیدی باوكی هه‌رچه‌ند نه‌خوێنده‌وار بووه، به‌ڵام به هۆی هونه‌ری ده‌نگخۆشی و مه‌قامزانی و شیعرخوێنی"به‌تایبه‌ت وه‌فایی" له كۆڕ و كۆزیلكه‌ی عارفانه‌ی خانه‌قای شه‌مزینان، ڕێزێكی زۆری لێگیراوه و له گه‌ڕه‌ك و ده‌ر و بازاڕ به میرزا ناوی براوه هه‌روه‌ك له زۆر كه‌سی به‌ته‌مه‌نی ناوچه‌ی موكریان بیستراوه، سه‌عیدی ماملێ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند"سه‌یید عه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی"1882-1937"، كه له ساڵی 1932دا هاتووه‌ته موكریان و له باخی "میرزا شه‌ریفی حاجی ڕه‌شید" بۆ خه‌ڵكی مهاباد گۆرانی گوتووه، به‌شدار بووه.
بنه‌ماڵه‌ی ماملێ ھه‌موویان له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا ده‌نگێكی پڕ جۆش و خرۆش و زوڵاڵیان ھه‌بووه. ھه‌ر ئه‌م بۆمانه‌وه‌شه بۆته ھۆی ئه‌وه‌ی ھانی ئه‌م ھونه‌رمه‌نده بدات ھه‌ر له منداڵییه‌وه ھونه‌ر بكاته ھاوڕێی خۆی و ببێت به یه‌كێك له شۆڕه‌سوارانی ھونه‌ری كوردی. یه‌كه‌م گۆرانی كه ده‌رگای ھونه‌ری پێ كرده‌وه گۆرانی (ڕۆیی به‌جێی ھێشتم)ه. ھه‌روه‌ھا سه‌عید ماملێ‌ی باوكیشی ھه‌ر ده‌نگی خۆش بووه. ڕه‌حمانی براشی واته مامی محه‌ممه‌د ماملێ ئه‌وه‌نده ده‌نگی خۆش بووه دانیشتوانی قه‌ڵادزێ ئه‌وه‌ی ھاوسێی بوون و له دووریش ده‌ھاتن شه‌ویان له‌لای ڕۆژ كردووه‌ته‌وه. محه‌ممه‌د ماملێ له سه‌رده‌می ڕژێمی پاشایه‌تیدا چه‌ند جارێك به‌ند و ده‌ست به‌سه‌ر كراوه و دوور خراوه‌ته‌وه.
ماملێ له ساڵی 1963 ھاتووه‌ته قه‌ڵادزێ و چه‌ند ئاھه‌نگێكی گێڕاوه و پاشان چووه بۆ شاری سلێمانی و سه‌رچنار و له‌وێش چه‌ند ئاھه‌نگێكی گێڕاوه. ماملێ زۆر ئاشنای خه‌لیلی سه‌ددیقی و ڕه‌فیق چالاك بووه وه گۆرانییه‌كانی تایه‌ر تۆفیق و عه‌لی مه‌ردان و سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ر كوردستانی و محه‌ممه‌د عارف و ته‌حسین ته‌ھای زۆر به دڵ بوون. له ھه‌ڵبه‌ستیشدا ھه‌ڵبه‌سته‌كانی (وه‌فایی و سڵێمانی شاوه‌له و مارف ئاغا و گۆران و ھه‌ژار و ھێمن)ی لا په‌سه‌نده و له زۆر گۆرانیدا به‌كاری ھێناون. ماملێ خاوه‌نی زیاتر له 700 گۆرانییه.
هه‌رچه‌ند بنه‌ماڵه‌ی ماملێ به تێكڕایی هونه‌رمه‌ند و ده‌نگخۆش و گۆرانیبێژن، به‌ڵام محه‌مه‌دی ماملێ هونه‌رمه‌ندێكی جیاوازتر ده‌ركه‌وتووه به‌به‌راورد به خێزانه‌كه‌ی، كه له دوای میرزا سه‌عیدی باوكی و هه‌روه‌ها میرزا حوسێن"1915-1952"ی برای، كه ده‌ساڵێك له خۆی گه‌وره‌تر بووه، توانی وه‌ك به‌رپرس و نوێنه‌ری هونه‌ریی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه، بۆ ماوه‌ی په‌نجا ساڵ، مه‌قام و گۆرانی كوردی بره‌و و ڕه‌واج پێ‌بدا.
حامیدی كاكیلی یه‌كێك له نزیكترین دۆستانی محه‌مه‌دی ماملێ له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: "ناكرێ بڵێین بنه‌ماڵه‌ی ماملێ له چ كاتێكه‌وه و له كوێدا ده‌ستیان پێكردووه".
ماملێ چ وه‌ك كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و چ وه‌ك كه‌سایه‌تی هونه‌ری، هه‌م له ڕژێمی پاشایه‌تی"ڕه‌زا خان 1925-1941"و"حه‌مه‌ڕه‌زا په‌هله‌وی"1941-1979"دا و هه‌م له ڕژێمی ئیسلامی ئێران له‌ساڵی 1979 دا، توانی به شێوه‌یه‌كی گونجاو، نه ته‌نیا ئه‌و له‌نگه‌ره ڕابگرێ، به‌ڵكو وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی ئازادیخواز و گه‌لنه‌واز له ساڵی 1968 زیندانیش بكرێت.
ماملێ له بارودۆخێكی زۆر تایبه‌تیی كوردستاندا، وه‌ك سیمبۆلی نواندنی به‌شێك له فه‌رهه‌نگی خۆڕاگری و سه‌رزیندوویی گه‌لی كورد، كه له زۆربه‌ی گۆارانییه‌كانیدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.
ماملێ له‌ماوه‌ی 56 ساڵی ژیانی هونه‌رییدا نزیكه‌ی 328 گۆرانی تۆمار كردووه.
ماملێ له ساڵی 1994دا دوا گۆرانی تۆمار كرد، له‌و ساڵه‌وه تووشی نه‌خۆشییه‌كی سه‌خت بوو و دوای پێنج ساڵ له‌به‌رواری 1999/1/23 به‌و نه‌خۆشییه كۆچی دواییكرد
محه‌مه‌دی ماملێ، خۆی له باره‌ی میرزا سه‌عیدی باوكی‌دا گوتوویه: «بابم نه‌خوێنده‌وار بوو و له نێو بازاڕدا دوكانێكی چكۆڵه‌ی خوری فرۆشتنی هه‌بوو. ئێمه شه‌ش كوڕ و كچێك بووین.. بابم، هه‌ربه گشتی تایفه‌ی ئێمه تایفه‌ی گۆرانیبێژانه. بابم زۆربه‌ی ئه‌و گۆرانییانه‌ی كه ئه‌منیش ده‌یانڵێمه‌وه، بۆ خۆی دایناون و ئاهه‌نگی خستوونه‌سه‌ر. نه‌یتوانیوه سازێك لێ بدا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سازژه‌نی خۆی هه‌بووه. ئه‌و له هه‌موو گۆرانییه‌كی زیاتر حه‌زی له گۆرانی ئایینی و دڵداری بوو.
له‌وانه‌یه كه‌سێك یان كه‌سانێك ده‌نگی هونه‌رمه‌ندێكیان به دڵ نه‌بێ، ئه‌وه شتێكی سروشتی یه و، ماملێش له‌و دیارده‌یه ئاوارتهه ناكرێ. به‌ڵام زۆر كه‌س له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه ماملێ بێجگه له كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و كوردایه‌تی خۆی، هونه‌رمه‌ندێكی ڕه‌سه‌ن و خاوه‌ن قوتابخانه‌یه. هه‌ر له سه‌رده‌می منداڵیمه‌وه له زۆر كه‌سی به‌ته‌مه‌نم ده‌بیست كه سه‌باره‌ت به «ماملێ» ده‌یانگوت: (زۆر به جێ و ڕێ گۆرانیان ده‌ڵێ). ڕاسته، ده‌نگخۆشیی به‌هره‌یه‌كی خودادایی یه، به‌ڵام با بزانین چ شتگه‌لێك محه‌مه‌دی ماملێیان به‌و پله‌یه گه‌یاند و نێویان له سه‌ر چڵه‌پۆپه‌ی هونه‌ری مه‌قام و گۆرانی كوردیی نه‌خشاند.
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13-1-2023،حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان ،به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و ھونه‌ری ھه‌ولێر، به ھاوئاھه‌نگی رێكخراوی په‌ره‌پێدانی كاری راگه‌یاندن یادی 24 ساڵه‌ی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند (محه‌مه‌دی ماملێ) ده‌كاته‌وه.
یاده‌كه له ژێر ناوی (ماملێ.. چریكه‌ی ئه‌وین و ئازادی) ، له كاتژمێر 5 ی ئێواره له ھۆڵی پێشه‌وا- ناو باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان، شه‌قامی 60 مه‌تری ده‌كرێته‌وه.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.