Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 22:24

هاتووچۆی هەولێر شوفێران ئاگادار دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

هاتووچۆی هەولێر بە مەبەستی نەهێشتنی جەنجاڵی و قەرەباڵخی شار چەند ڕێکارێک دەگرێتەبەر، ڕایگەیاندووە کە هەر شوفێرێک ئۆتۆمبێلەکەی لەو شوێنانە پارک بکات کە هێمای قەدەغەی پارکینگ هەبێت، سزا دەدرێت و دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکەشیدا دەگیرێت.

فازڵ حاجی گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند: بەمەبەستی نەهێشتنی جەنجاڵی و قەرەباڵغی لەشەقامەکانی ناوشار، بەتایبەتی شەقامەکانی(60مەتری،30 مەتری، پزیشکان، 40مەتری لای بازاڕی لەنگە، شێخی چۆڵی، سوڵتان موزەفەر، ناو سەنتەری شار و لای پارکی شار و بەردەم ناوچەی پیشەسازی باکور)، شوفێران ئاگادار دەکەینەوە کەوا لەهەر شوێنێک هێماکانی قەدەغەکردنی پارکینگیان بینی، یان پۆلیسی هاتووچۆ بەئاماژە پێی گوتن کە قەدەغەیە پارک بکەن، نابێت ئوتومبێلەکانیان پارک بکەن.

گوتەبێژی هاتووچۆ ئاماژەی بەوەش داوە کە بەپێچەوانەوە جگە لە سزای 30 هەزار دینار ئۆتۆمبێلەکانیان بە کرێنی هاتووچۆ بار دەکرێت و دەستی بەسەردا دەگیرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.