بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئاسایشی خۆراک پرسی سەرەكیی هەرێمی كوردستان بوو لە کۆڕبەندى ئابووریی داڤۆس.
کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس لە 16 بۆ 20ـى کانوونی دووەمی 2023، لە ژێر ناوونیشانی "هەماهەنگی لە جیهانێكی پەرتەوازەدا" بە بەشداریی زیاتر لە 2 هەزار و 500 سەرکردە و دیپلۆمات و سەرمایەدار و چالاکوان بەڕێوە چوو، لەو كۆڕبەندەدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری، بەشداربوون.
سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان لەبارەی گرنگیی كۆڕبەندەكەوە ڕایگەیاند: بەشداربوونی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران لەو كۆڕبەندەدا جێی بایەخی هەموو لایەك بوو، بە تایبەتیش لەو دۆخەدا كە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق دەگوزەرێت، هەرێمی كوردستان توانیویەتی ڕۆڵێكی بەرچاوی هەبێت. لە سەردەمی شەڕی داعشدا بە هەموو شێوەیەک ڕۆڵی پێشمەرگە بەرز دەنرخێنرا، بەڵام ئێستا بواری ئاسایشی خۆراك و وزە لەو بابەتە گرنگانەن، كە لەگەڵ هەرێمی كوردستان گفتوگۆ دەكرێن.
بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانى دەرەوەى هەرێمی کوردستان کە خۆى لەگەڵ شاندەکەى سەرۆکى حکوومەت بوو بۆ داڤۆس باسی لەوە کرد کە "لە ساڵی ڕابردوودا باس لە بابەتەکانى ئاسایشى خۆراک و وزە کەمتر دەكرا، بەڵام خۆشبەختانە ئەم جارە باسی فراوانتركردنی ئەو لێكتێگەیشتنانە کرا، بەتایبەتی لە چەند مانگی ڕابردوودا بەشێك لە بەرهەمە خۆراكییەكانی هەرێمی كوردستان و بەروبوومی جوتیاران هەناردەی چەندین وڵات كران. ئێستاش لەگەڵ ئەو وڵاتانە و وڵاتانی دیكەیش گفتوگۆ کراوە بە مەبەستی ئەوەی چۆن بتوانین زیاتر پەرە بە بواری بەرهەمهێنانی خۆراك و كشتوكاڵ بدەین. هەروەها لەسەر چەندین بواری دیكە گفتوگۆ كراوە و لێكتێگەیشتن هەیە؛ لە داهاتووی نزیكدا بە ئومێدی ئەوەین شاندی جیاجیا ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكەن، بۆ ئەوەی بە تێروتەسەلی لەسەر ئەو بابەتانە گفتوگۆ بكرێت."
پرسى سەرەکى ئەم جارەى داڤۆس دابینکردنى ئاسایشى خۆراک بوو، بەتایبەت خۆراکى ئۆرگانیک کە لە کوردستان ئێستا وەک باشترین بەرهەم هەژمار دەکرێت، لەمبارەوە سەفین دزەیی هەروەها گوتى: هه‌رێمی كوردستان بە هۆی به پیتیی خاكه‌كەى، ده‌كرێت ده‌رفه‌ت وه‌ربگرێت و په‌ره بە بواری کشتوکاڵ بدات، بۆیه ئه‌و وڵاتانه‌ش كه زه‌وییه‌كه‌یان گونجاو نه‌بێت یان سه‌رچاوه‌ی ئاویان نه‌بێت، ڕوو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ش شتێكه هەم وڵاتان و هەم جوتیارانی خۆمان لێی سوودمه‌ند ده‌بن، بازاڕیان ده‌بێت و به‌روبوومی خۆیان ساغ ده‌كه‌نه‌وه. لە ڕووی ئۆرگانیكیشه‌وه، پێویسته سوود له ئه‌زموونی وڵاتان وه‌ربگرین و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵیان به‌رهه‌مه‌كانمان ئۆرگانیك بكه‌ین.
بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە "هه‌وڵ ده‌ده‌ین له ئایندەدا له‌و كۆڕبه‌ندانه و لەگەڵ رێكخه‌رانی كۆڕبه‌ندی داڤۆس، كه‌رتی تایبه‌تیش به‌شداری پێبكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش سوود له‌و ده‌رفه‌تانه ببینن و له‌گه‌ڵ هاوپیشه‌كانیان رێككه‌وتن بكەن، تا له داهاتوودا له ئاستی نێوده‌وڵه‌تییش كار بكه‌ن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.