سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆبووەوە و جەختیان کردەوە کە پابەندی ئەو ماوه یاساییە دەبن کە بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاریکراوە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23ـی 01ـی 2023، كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان سه‌باره‌ت به پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن له په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی تێروته‌سه‌ل له‌باره‌ی ڕێكاره یاساییه‌كان كرا بۆ خێراكردنی هه‌نگاوه‌كان و ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌مى په‌رله‌مانی كوردستان. ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و فراكسیۆنه‌كان جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مووان پابه‌ندی ئه‌و ماوه یاساییه ده‌بن كه دیاریكراوه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن.
ڕاشیگەیاند: له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆكاندا باس له دروستكردنی زه‌مینه‌سازیی یاسایی و ته‌كنیكیی پێویست بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كرد به‌رامبه‌ر ئاماده‌یی و په‌رۆشیان بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێک كه تێیدا كۆده‌نگیی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانی له‌سه‌ر بێت.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا بڕیار درا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له‌به‌ر ڕۆشنایی ڕاوبۆچوونی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌خشه‌ڕێگه‌ی كاركردن و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن ئاماده بكات و له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كاندا بیخاته ڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.