Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 00:27

نرخی نه‌وت بۆ به‌رزترین ئاستی 7 هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌رزبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان بۆ به‌رزترین ئاستی 7 هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌رزبووه‌وه‌ گه‌یشته‌ سه‌رووی 88 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.

دوای نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌ڕێژه‌ی 0.51% به‌رزبووه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 88.08 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.

به‌هه‌مانشێوه‌ نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكیش به‌رزبووه‌وه‌ و هه‌ر به‌رمیلێك به‌ ڕێژه‌ی 0.49% نرخه‌كه‌ی به‌رزبووه‌وه‌ و گه‌یشته‌ 82.04 دۆلار.

به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان په‌یوه‌ندی به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی داخوازی و گه‌شانه‌وه‌ی ئابووری چینه‌وه‌ هه‌یه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.