Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 00:24

ئیبراهیم بایش په‌یوه‌ندی به‌ خولی ئیسپانیاوه‌ ده‌كات؟

کوردستان TV
100%

یانه‌ی قووه‌ جه‌وییه‌ وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی دایه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ ئه‌و یاریزانه‌ ئه‌ستێره‌یان ئیبراهیم بایش په‌یوه‌ندی به‌ خولی ئیسپانیاوه‌ ده‌كات.

یانه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ بایش ده‌چێته‌ خولی پله‌ یه‌كی ئیسپانیا دوورن له‌ ڕاستییه‌وه‌ و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌ستێره‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق تا ئێستا پابه‌نده‌ به‌و گرێبه‌سته‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا هه‌یه‌تی‌.

نه‌شی شارده‌وه‌ كه‌ بایش به‌شێوه‌ی سه‌ره‌تایی له‌لایه‌ن چه‌ند یانه‌یه‌كی وڵاتانی كه‌نداو به‌تایبه‌تیش له‌لایه‌ن وڵاتانی قه‌ته‌ڕ و ئیماڕات و سعوودییه‌‌ داواكراوه‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ گرێبه‌ستێكمان به‌ فه‌رمی پێ نه‌گه‌یشتووه‌‌.

چه‌ند رۆژێكه‌ ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌‌ كه‌ ئیبراهیم باش له‌لایه‌ن یانه‌ی ئه‌لمیریا له‌ خولی پله‌ یه‌كی ئیسپانیا داواكراوه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ جامی كه‌نداوی 25 له‌ به‌سڕا ئاستێكی ناوازه‌ی پێشكه‌ش كرد و خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ی پێدرا.

 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.