ئهمڕۆ دووشهم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكوومهتی ههرێمی كوردستان لهگهڵ شاندێكی بانكی قەتەر بۆ گەشەپێدان و دارایی كۆبووهوه، لە كۆبوونەوەكهدا باسیان لە چۆنییەتی پێشخستنی كاری هاوبەشی بازرگانی و پیشەسازی نێوان هەردوولا كرد.
كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە وردی پلانی ستراتیژی وەزارەتی لەبارەی بازرگانی و پێشخستنی كەرتی پیشەسازی باس كرد و گوتی: هەموو كار ئاسانییەكمان كردووە بۆ ئەوەی سەرمایەی بیانی بهێنرێتە كوردستان و دەستی كار زیاتر بێت و كەرتی پیشەسازی و بازرگانی گەشە بكات.
لای خۆشییهوه د. محەمەد سالم بەڕێوەبەری جێبەجێكار لە بانكی قەتەری بۆ گەشەپێدانی دارایی، ئامانجی سەردانەكەی خستەڕوو كەوا لەم چەند ساڵە بەهۆی قەیران و گرفتەكانی كۆڕۆنا نەیانتوانیوە پرۆژەكان بهێننە ناوچەكە و لە ئێستادا بە جدی دەیانەوێت كار بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و پرۆژەی وەبەرهێنان و پیشەسازی خزمەتگوزار لە ناوچەكەدا بكەن.
گوتیشی: خۆشحاڵین بەو پشتیوانی و كارئاسانییهی لە هەرێمی كوردستان هەیە بۆ سەرمایەگوزاری و بەرزكردنەوەی ئاستی ئابووری ناوچەكە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.