ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌م ده‌ستگیركردنی سه‌دان كه‌سی به تۆمه‌تی بازرگانیكردن و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ڕاگه‌یاند.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له راگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند: دامەزراوەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان 108 کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر و 196 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیر دەکەن.
ڕاشیگه‌یاند: هاوکات دەستیان گرت بەسەر 363.432 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر، 81 شیت حەبی هۆشبەر.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر 127 بوتڵ گازی ئامێرەکانی ساردکەرەوە کە 641 کیلۆگرام شلەیەکی تێدا هەڵگیراوە و ڕێژەی %75ی لە ماددەی کریستاڵ پێکهاتووە و 11.800 کیلۆگرام چای وشک کە تێکەڵ کراوە بە ماددەی هۆشبەر لە جۆری ئەمفیتامین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.