Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 00:32

ماتۆڕسكیلێك به‌ شوفێر و سه‌رنشینێكه‌وه‌ له‌ ئافره‌تێك ده‌دات.. یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕووداوێكی ماتۆڕسكیل له‌ شارۆچكه‌ی كه‌لار ڕووی دا و له‌ ئه‌نجامدا شوفێر و سه‌رنشین و ئافره‌تێك بریندار بوون، یه‌كێك له‌ برینداره‌كانیش دوای گه‌یاندنی به‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

مقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم لەسەر ڕێگای گەڕەکی گۆران - نێو بازاڕ، دوای ئەوەی ماتۆڕسکیلێک بەسەر نشینێکەوە لە ئافرەتێکیدا و ماتۆڕسکیلەکە وەرگەڕا، لەئەنجامیشدا ئافرەتەکە و شۆفێر و سەرنشینی ماتۆڕسکیلەکە برینداربوون.

ڕاشیگه‌یاند: دوای گەیاندنی هه‌رسێ برینداره‌كه‌ و چارەسەر پێویست لەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، بەهۆی سەرختی برینەکەیەوە سەرنشینی ماتۆڕسکیلەکە بەناوی (هۆگر جەوهەر ئه‌حمه‌د) لەدایکبووی 2004 ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ به‌داخه‌وه‌ برینداره‌كه‌ دوای گەشتنی بە سلێمانی، گیانی لەست دا.

گوته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 24ی هاتوچۆ، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بەندکراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.