Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 00:26

یانه‌ی هه‌ولێر یاریی كلاسیكۆی كوردستانی برده‌وه‌

کوردستان TV
100%

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م تیپی تۆپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێر توانی (یاریی كلاسیكۆی كوردستان) له‌ چوارچێوه‌ی ركابه‌رییه‌كانی خولی نایابی عێراق له‌ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بباته‌وه‌.

لە کۆتا گەڕی گردبوونەوەی یەکەمی قۆناغی هەشتی خولی یانە نایابەکانی عێراق بۆ تۆپی بالە، کاتژمێر (2)ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەم لە هۆڵی داخراوی یانەی وەرزشی ئەکاد، تیپی تۆپی بالەی یانەی هه‌ولێر لە یارییەکی ئێجگار بەهێزدا رووبەڕووی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بووەوە.

دوای ئەنجامدانی یارییەکی دراماتیکی و ئاستبەرز لەنێوان هەردوو یانە، شێرەکوڕانی قەڵا و منارە توانیان یارییەکە بە ئەنجامی سێ گێم بەرامبەر بە دوو گێم لە بەرژەوەندی خۆیان کۆتایی پێ بێنن.

لە یارییەكه‌دا له‌ سەرەتادا کوڕانی هەولێر توانیان گێمی یەکەم و دووەمی یارییەکە بە ئەنجامی (25-23) ، (25-22) بۆ خۆیان دەستەبەر بکەن، بەڵام گێمی سێیەم و چوارەمی یارییەکە بە ئەنجامی (25-16) ، (25-19) بە سوودی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی کۆتایی هات.

به‌مه‌ش یارییەکە گەیشتە گێمی یەکلاکەرەوە کە لەوێدا جەنگاوەرانی قەڵا و مناره‌ توانیان بە ئەنجامی (21-19) سەرکەوتن بەدەست بێنن و کلاسیکۆی کوردستان لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلا بکەنەوە.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.