ئه‌مشه‌و دووشه‌م نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی له بازاڕه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو له سه‌رجه‌م پارێزگاكان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌های 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له هه‌ندێ ناوچه گه‌یشته خوار 158 هه‌زار دینار.
ئه‌مشه‌و نرخی هه‌ر 100 دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكی له هه‌ولێر گه‌یشته 158 هه‌زار و 750 دینار.
به‌هه‌مانشێوه نرخی دۆلار له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقیش دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی، ئێستا 100 دۆلار له به‌غدا نرخه‌كه‌ی 157 هه‌زار و 900 دیناره، له شاری به‌سڕه به 157 هه‌زار و 700 دیناره، له پارێزگای نه‌جه‌فیش ئێستا 100 دۆلار به 158 هه‌زار و 750 دیناره.
دابه‌زینی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ناوه‌ندی عێراقی له كاره‌كه‌ی دوورخسته‌وه و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی بازرگانیشی خانه‌نشین كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا نه‌یانتوانیبوو به‌های دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار به‌رز بكه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.