Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 10:59

فێستیڤاڵی فۆتۆی گه‌شتیاری ساڵ له‌ هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێت

کوردستان TV
100%

ڕێكخراوی كوردستان فۆتۆ داوای له‌ سه‌رجه‌م فۆتۆگرافه‌ران كرد به‌شداری له‌ فێستیڤاڵی فۆتۆی گه‌شتیاری ساڵ بكه‌ن كه‌ بڕیاره‌ له‌ هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌نجام بدرێت.

ڕێكخراوه‌كه‌ له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: لە هەشتەمین ساڵیادی ڕێكخراوی (كوردستان فۆتۆ)، بانگهێشتی سەرجەم فۆتۆگرافەرانی خاوەن خولیا لە هەر سێ بواری "سروشت و شوێنەوار و كەلتوور" دەكەین بۆ بەشداریكردن لە فیستیڤاڵی فۆتۆی گەشتیاری ساڵ كە لە هەولێر و بەغداد ئەنجام دەدرێت.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌نێو پێشانگاكه‌دا براوه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می هه‌رسێ بواره‌كه‌، به‌ فه‌رمی ڕێزیان لێ ده‌گیرێت،

بۆ به‌شداریكردن له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌، ڕێكخراوی كوردستان فۆتۆ داوای له‌ فۆتۆگرافەران كرد كه‌ ئه‌و وێنانه‌ی ده‌ینێرن بێ لۆگۆ بێت و هه‌روه‌ها لە هیچ پێشانگە و شوێنێك نمایش نەكرابێت.

ئاماژه‌شی دا كه‌ ڕێكه‌وتی 7/2/2023 دوا واده‌ ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی وێنه‌كان.

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.