Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:23

سوودانی: هۆكار و چاره‌سه‌رییه‌كان پێشكه‌ش كراون بە ئامانجی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبه‌ر به‌دینار

لایەنەکانی سەربە ھاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەت بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاریان تاوتوێ کرد
کوردستان TV
100%


لایەنەکانی سەربە ھاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەت بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و پرۆژەیاسای بوودجەی ساڵی 2023یان تاوتوێ کرد.

لایەنەکانی سەربە ھاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەت بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە نووسینگەی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی لە بەغدا، کۆبوونەوە.

ھاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەت لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، پێشھاتە سیاسیی و ئەمنییەکان، ھەروەھا ئەو رێوشوێنانەی کە حکوومەت بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار گرتوویەتیبەر، تاوتوێ کراون.

ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، محەمەد شیاع سوودانی بەوردی باسی لەو چارەسەرییانە کردووە کە حکوومەت بە ئامانجی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەربە دیناری عێراقی پێشکەشی کردووە، ھەروەھا روونکردنەوەی لەبارەی ئەو گۆڕانکارییانە داوە کە لە پۆستە حکوومییەکاندا ئەنجامی داون، بە تایبەتی ئەوانەی کە پەیوەندییان بە قەیرانەکەوە ھەبووە.

باسی لەوەش کردووە کە لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆکراوە لەبارەی گرنگترین ئەو پرۆژە یاسایانەی کە پێویستە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە پەسند بکرێن، گرنگترینان پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی 2023، ھەروەھا ئەو پرۆژەیاسانەی کە پەیوەندییان بە ژیانی ھاووڵاتییانەوە ھەیە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.