Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:14

له‌ پریمه‌رلیگ تۆتنهام بردیه‌وه‌ و ئینته‌ر میلانیش له‌ خولی ئیتالیا دووچاری دۆڕانێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو

کوردستان TV
100%


له‌ خولی ئینگلته‌را، هه‌ردوو یانه‌ی فولهام و تۆتنهام هۆتسبێر ڕووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌وه‌، و له‌ ئه‌نجامدا  یاریه‌كه‌ به گۆڵیكی بێ وه‌ڵام به‌ سه‌ركه‌وتنی تۆتنهام ته‌واو بوو ، له‌ كۆتا خوله‌كی گێمی یه‌كه‌م یاریزان هاری كین گۆڵێكی بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد و گێمی یه‌كه‌م به‌ گۆڵێكی بی به‌رامبه‌ر ته‌واو بوو .
 له‌ گێمی دووه‌م یاریزانانی هه‌ردوولا زۆر هه‌وڵیاندا ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ بگۆڕن به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون ، یاریه‌كه‌ به‌ گۆڵیكی بێ به‌رامبه‌ر به‌ سه‌ركه‌وتنی تۆتنهام ته‌واو بوو و به‌م بردنه‌وه‌یه‌ی تۆتنهام سیوشه‌ش خالی هه‌یه‌ و له‌ خانه‌ی پێنجه‌مه‌ ، فولهامیش سی ویه‌ك خاڵی هه‌یه‌ و له‌ خانه‌ی حه‌وته‌مه‌ .
           
له‌ خولی ئیتاڵیا ، ئینته‌رمیلان توشی دۆڕانێكی چاوه‌روان نه‌كراو بۆوه‌،  دوای ئه‌وه‌ی له‌ یاریگای خۆی له‌ به‌رامبه‌ر ئیمپۆلی به‌ گۆڵیكی بێ به‌رامبه‌ر یاریه‌كه‌ی دۆڕاند .
 له‌ گێمی یه‌كه‌م یاریزانانی هه‌ردوو لا له‌ هه‌وڵی گۆڵ تۆمار كردن بوون به‌ڵام  هه‌وڵه‌كانیان بێ ئه‌نجام بوو ، له‌ خوله‌كی چل یاریزانی یانه‌ی ئینته‌ر میلان میلان سكرینیار به‌ كارتی سوور كرایه‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگا ، گێم یه‌كه‌م به‌ بێ گۆڵ ته‌واو بوو .
 له‌ گێمی دووه‌م یاریزانانی ئیمپۆلی باشتر ده‌ركه‌وتن تا له‌ خوله‌كی شه‌ست و شه‌ش یاریزان تۆماس بالدانزی تاكه‌ گۆڵی یانه‌كه‌ی و یاریه‌كه‌ی به‌ ده‌ست هێنا و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر یانه‌ی ئینته‌ر میلان ، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ی ئیمپۆلی بیستوپێنج خاڵی هه‌یه‌ و له‌ پله‌ی نۆیه‌م دێت ، ئینته‌ر میلانیش سه‌ره‌رای دۆڕانی سیوحه‌وت خاڵی هه‌یه‌ .
                   
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.