له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی قۆناغی سی و دووی جامی فه‌ره‌نسا، یانه‌ی بایس دی كاسڵ له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی پاریس سان جێرمانی كرد، له ئه‌نجامدا یارییه‌كه به حه‌وت گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به سه‌ركه‌وتنی پی ئێس جی ته‌واو بوو ،تێیدا كلیان ئێمپاپێ میگا هاتریكی له یاریه‌كه دا تۆمار كردوو هێرشه‌كانی كورانی پاریس سانجێرمان چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوون.
له گێمی یه‌كه‌م و خوله‌كی بیست‌ونۆ ئێماپێ ده‌ستپێشخه‌ری كردوو گۆڵی یه‌كه‌می تۆمار كرد ، پێنج خوله‌ك دواتر نێیمار دووه‌م گۆڵی تۆمار كرد و خوله‌كێك دوای ئه‌م گۆڵه كلیان ئێماپێ گۆڵی سێیه‌می به‌ده‌ست هێنا ، هه‌ر له گێمی یه‌كه‌م و له خوله‌كی چل ئێمپاپێ گۆڵی چواره‌می یانه‌كه‌ی و هاتریكی خۆی له گێمی یه‌كه‌م تۆمار كرد و به‌م ئه‌نجامه گێمی یه‌كه‌م به چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر ته‌واو بوو .
له گێمی دووه‌م و له‌خوله‌كی په‌نجاو شه‌ش ئێمپاپێ گۆڵی چواره‌می تۆمار كرد و له خوله‌كی شه‌ست وچوار كارلۆس سۆلێر گۆڵی پێنجه‌می به‌ده‌ست هێنا ، له خوله‌كی حه‌فتاو نۆ پاریس سانجێرمان دووباره له ڕێی یاریزان كلیان ئێمپاپێ گۆڵی حه‌وته‌می به ده‌ست هێنا و به‌م ئه‌نجامه یاریه‌كه به حه‌وت گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به سه‌ركه‌وتنی پاریس سانجێرمان ته‌واو بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.