Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 21:12

له‌ باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا لۆس ئه‌نجلوس لیكه‌رز و گۆڵدن ستیت براوه‌بوون

کوردستان TV
100%


له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، له‌یاریه‌كی به‌شی رۆژئاوا، تیپی باسكه‌ی لۆس ئه‌نجلوس لیكه‌رز له‌ده‌ره‌وه‌ی هۆلی داخراوی خۆی به‌ئه‌نجامی سه‌دو بیستو یه‌ك خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو دوازده‌ خاڵ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تیپی باسكه‌ی پۆرتلاند ترایل به‌ده‌ستهێنا، له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌ تیپی باسكه‌ی پۆرتلاند نمایشێكی به‌هێزی پێشكه‌شكردو توانی نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌ئه‌نجامی حه‌فتاو یه‌ك خاڵ به‌رامبه‌ر به‌چل و شه‌ش خاڵ له‌پێشه‌وه‌بێت.
 له‌نیوه‌ی دووه‌م یاریزانانی لۆس ئه‌نجلوس لیكه‌رز رێره‌وی یاریه‌كه‌یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی وخۆیان هه‌ڵگه‌رانده‌وه‌و دواجار توانیان به‌ئه‌نجامی سه‌دو بیست و یه‌ك خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو دوازده‌ خاڵ یاریه‌كه‌ ببه‌نه‌وه‌.  

هه‌ر له‌ركابه‌ریه‌كان خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا ناسراو به‌ئێن بی ئه‌ی، له‌یاریه‌كی به‌شی رۆژهه‌لات، تیپی باسكه‌ی گۆڵدن ستیت له‌نێو هۆلی داخراوی خۆی به‌ئه‌نجامی سه‌دو شازده‌ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو بیست خاڵ به‌تیپی باسكه‌ی بركلین نێتس دۆرا، له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ یاریزانی تیپی گۆڵدن ستیت باشتر ده‌ركه‌وتن و توانیان ئه‌م نیوه‌یه‌ به‌ئه‌نجامی حه‌فتاو دوو خاڵ به‌رامبه‌ر به‌شه‌ست خاڵ له‌پێشه‌وه‌بن، له‌نیوه‌ی دووه‌م یاریه‌كه‌ گۆرانگاری به‌سه‌ر هات، له‌م نیوه‌یه‌ یاریزانی برۆكیلن نێتس گه‌رانه‌وه‌ كه‌شی ركابه‌ری و ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌شكرد.
 به‌م جۆره‌ یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی سه‌دو بیست خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو شازده‌ خاڵ، به‌سه‌ركه‌وتنی تیپی باسكه‌ی برۆكیلن نێتس ته‌واو بوو.   

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.