ومەتی هەرێم و بەرنامەی خۆراکیی جیهانی هاوكاریی ئاوارە و پەنابەران دەكەن
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لەگەڵ خاتوو ئیکرام ئەلعونى، جێگری بەڕێوەبەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (WFP ) کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بەرپرسی فەرمانگە سوپاس و پێزانینى خۆى ئاراستەى ڕێکخراوی WFP کرد بۆ هاوکاری و جێبەجێکردنى پرۆژەکانیان لە هەرێمی کوردستان، لە بوارەکانی کشتوکاڵ و کۆمەکیکردنی کەمپەکان. هەروەها باس لە بارودۆخی ئاوارە و پەنابەرانى نیشتەجێى هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە پێویستە پێداویستییە سەرەتاییەکانیان بۆ دابین بکرێت بە تایبەت لەم وەرزە سارد و سەرمایە کە بارودۆخیان سەختتر بووە.
بەرپرسی ڕێکخراوی WFP لە عێراق باسی لە پرۆژەکانیان لە هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بابەتی کشتوکاڵ و هاوکاری و پێشخستنی تواناى گەنجان كرد. هەروەها بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى وشکەساڵى و کەمبوونى رێژەى ئاو لە عێراق بەهۆى گۆڕانى کەشوهەوا، ئامادەیی هاوکاریی ئەو شوێنانەیان دەربڕی کە دووچارى قەیرانى کەمئاوى بوونەتەوە. هاوکات پشتگیریی دامەزراوەکانى حکومەتی بۆ سەرخستنى بەرنامەى ئاسایشى خۆراک دووپات كردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.