لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە 87 دۆلار و 97 سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ 89 دۆلار و9 سەنت و رۆژەکەی بە 88 دۆلار و 19 سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆ سێشهممه 24ى1ى2023 بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بەڕێژەی لەسهدا 0،25 دابەزینی بهخۆیهوه بینی و 87 دۆلار و 97 سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە 81 دۆلار 53 سەنت فرۆشرا.
نیگەرانییەکان لەبارەی خاوبوونەوەی گەشەی ئابووریی ئەمریکا و دابەزینی خواست لەسەر نەوتی خاو لەو وڵاتە، کاریگەری هەیە بۆ دابەزینی نرخی نەوت.
لەلایەکی دیکەوە هەڵگرتنی رێوشوێنەکانی بەرگرتن لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە چین و رێگەدان بە گەشتە نێودەوڵەتییەکان لە چین بە زیادکردنی ئەگەری داواکاری لەسەر نەوت، دابەزینی نەوتی سنووردار کردووە.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 88 دۆلار و 9 سەنت بۆ 88 دۆلار و 30 سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 87 دۆلار و 88 سەنت بۆ 87 دۆلار و 67 سەنت بمێنێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.