ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، ڕۆزماری دی کارلۆ یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و بونیادی ئاشتی و جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و بەرپرسی ئۆفیسی هاوکاریی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق سەردانی هەرێمی كوردستانیان كرد و لەلایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە پێشوازییان لێ كرا.
بڕیارە ڕۆزماری دی کارلۆ، یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و ئاشتی لە ماوەی سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم دیدار و کۆبوونەوە بكات و لەسەر پرسە گرنگە هاوبەشە سیاسی و ئەمنی و بابەتە جۆراوجۆرەكان گفتوگۆ بكەن.
یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و بونیادی ئاشتی گەیشتە هەرێمی کوردستان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.