هەژمارى بانکی بۆ مووچەخۆرانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە دەکرێتەوە.
ئهمڕۆ سێشهممه24ى1ى2023، فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند: لیژنەی باڵای بەدواداچوونی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، ڕێکەوتی 12ـی تەممووزی 2020، لە کۆبوونەوەی سێیەمی خۆی تایبەت بە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، بڕیاری دا بە میکانیزمێکی نوێ میلاک و بوودجەی هەردوو یەکەی 70 و 80 بخاتەوە سەر وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە.
فهرمانگه ئاماژهی بهوهشكردووه، لەم سێ ساڵەشدا، بۆ ڕێکخستن و یەکخستنی هێزەکانی دەرەوەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، ژمارەی لیوا هاوبەشەکان له 14 لیواوە کراونەتە 19 لیوا و میلاکی وەزارەتیش له 43 هەزار و 347 پێشمەرگە بووهتە 60 هەزار و 16 پێشمهرگه.
فهرمانگهی میدیا و زانیاری ئهوهشی خستووهتهڕوو،بە مەبەستى بەئەلیکترۆنیکردن و بەسیستەمکردنى وەزارەتى کاروباری پێشمەرگە، بڕیار درا کە مووچەى هێزەکانی پێشمەرگە لە بانکەکان و بەپێى هەژمارى تایبەت بدرێت و ئێستا ژمارەى مووچە وەرگرانى پێشمەرگە بەپێى هەژمارى تایبەتى بانک لە 5 هەزار و 818 پێشمەرگەوە گەیشتووەتە 33 هەزار و 800 پێشمەرگە.
راشگهیاندراوه، فەرماندەییەکانی هێزەکانی پشتیوانیی 1، 2ـیش کە پێشتر لە چوارچێوەى وەزارەتى کاروباری پێشمەرگەدا نەبوون، لەماوەى ڕابردوودا خرانەوە سەر میلاکی ئەو وەزارەتە کە ئەمەش وەک دەستکەوتێکى گرنگ هەژمار دەکرێت.
وەزارەتى کاروباری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکێکە لەو وەزارەتانەى کە لە ڕووى چاکسازى و یەکدەستكردنی میلاکەوە، لە سێ ساڵى ڕابردوودا کارى ڕژد و گەورەى ئەنجام داوە.
لهكۆتاییدا فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكوومهتی هەرێمى کوردستان رایدهگهێنێت، كابينهی نۆیهم سوورە لەسەر جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی لە نێو سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە حکومییەکان و لەم پێناوەشدا هەنگاوی باشی بڕیوە.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.