ئه‌مڕۆ 24/1/2023 دادوه‌ر عه‌بدولجه‌بار عه‌زیز حه‌سن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له رۆزی كه‌یڤ كۆنسوڵی نوێی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری.
له دیدارێكدا كه جێگر و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پیرۆزبایی له كۆنسوڵی نوێی به‌ریتانیا كرد له هه‌رێمی كوردستان و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌ركه نوێیه‌كه‌یدا.
دواتر ژماره‌یه‌ك پرس و ته‌وه‌ری جیاجیا گفتوگۆ كران وه‌ك میكانیزمی كاری دادگاكان له قۆناغه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسه‌كانی تیرۆر تا ده‌گاته قۆناغی كۆتایی بڕیاردان و هه‌روه‌ها میكانیزمه یاساییه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تاوانه رێكخراوه‌كان كه ئێستا له هه‌موو جیهان روو له زیادبووندان.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رایگه‌یاند: هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وامه و پێویسته هه‌وڵه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و هزری تیرۆر به‌رده‌وام بن. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه جێی خۆشحاڵیه هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان و هاوبه‌شه ئه‌وروپیه‌كان له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی تیرۆردایه و سوپاسی به‌ریتانیاشی كرد له به‌رده‌وامی هاوكارییه‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان.
دواتر كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر كاری دادگاكان به تایبه‌ت له كه‌یسه‌كانی تیرۆر بۆ شاندی به‌ریتانی خسته‌ڕوو. هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌وه دا كه هه‌رێمی كوردستان داوای كردووه دادگایه‌كی تایبه‌ت به تاوانه‌كانی تیرۆر و تیرۆریستانی داعش له هه‌رێمی كوردستان دابمه‌زرێت و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی، ئه‌مه به پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری عێراق نیه به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تی فیدرالی هیچ هه‌نگاوێكی بۆ ئه‌م داوكارییه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌ناوه.
لای خۆیه‌وه، رۆزی كه‌یڤ كۆنسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان وێرای پشتگیری و پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، دووپاتی كرده‌وه ئه‌وان خۆشحاڵن به به‌رده‌وامی و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و په‌ره‌پێدانی زیاتری ئه‌و په‌یوه‌ندییانه.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سوپاسی كۆنسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان كرد له هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ویش به رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی خولی به‌هێزكردن و وركشۆپی تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسه یاساییه‌كانی تایبه‌ت كه‌یسه‌كانی تیرۆر و ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه و داوای كرد ئه‌و جۆره خولانه به‌رده‌وام بن چونكه سودمه‌ندن بۆ دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ری له پرۆسه‌كانی دادگاییكردنی تیرۆریستان‌دا. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه كۆنسوڵی به‌ریتانیا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری پێویست و هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌و بوارانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری داوا ده‌كات ده‌ربڕی.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و كونسوڵی به‌ریتانیا به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی نێوانیان دووپات كرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.