مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی – نوسینگەی ڕاپەڕین تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە پارەو ئاڵتونی دزیبوو .
ئهمڕۆ سێشهممه21ی1ی2023، لهراگهیاندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه:
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆماركرد كە بڕێك پارەو ئاڵتونی لێدزاروە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواچوونەكان توانرا تۆمەتبار لەلایەن نوسینگەی ڕاپەڕینی نەهێشتنی تاوانەوە بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگرێت بەسەر ئەو پارەو ئاڵتونەدا كەتۆمەتبار دزیبووی .
پۆلیس ئاماژهی بهوهشكردووه، لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
تۆمەتبارێك بهتۆمهتی دزینی پاره و ئاڵتوون دەستگیركرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.