هەردوو لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکانى پەرلەمانی کوردستان و لێژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سکرتاریەتێکی هاوبەش پێكده‌هێن.
ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو لێژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان و لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له به‌غدا، كه بە سەرپەرشتیی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانى عێراق، كه دوێنێ دووشه‌ممه 23ـی 01ـی 2023 به‌ڕێوه‌چوو، پێشنیازی دروستکردنی سکرتاریەتێکی هاوبەش لەنێوان هەردوو لێژنەکەدا کرا.
ڕاشیگەیاند: دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە جارێکی تر هەردوو لێژنەکە بەسەرۆکایەتیی د. خالد عوبەیدی، سەرۆکی لێژنەی ئاسایش و بەرگریی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و شاخەوان ڕەئوف بەگ، سەرۆکی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان، بۆ دووەمجار کۆبوونەوە به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی ئه‌و پێشنیارە و تێیدا بە تێروتەسەلی باس لە میكانیزمه‌كانی دروستکردنی ئەو سکرتاریەتە کرا.
باسی لەوەش کردووە کە مەبەست لە دروستکردنی ئەو سکرتاریەتە بۆ پتەوکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی و هاوکاریی زیاترە لەنێوان هەردوو لێژنەكه‌دا، سکرتاریەتە دوو بنکەی ده‌بێت، یەکێک لە پەرلەمانی کوردستان و ئەویتریان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە لە کۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، بڕیار درا هەردوو لێژنە بەجیا ئەو بابەتە لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و سه‌رۆكایه‌تیی ئەنجوومەنی نوێنەران باس بکەن بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندیی کۆتایی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.