Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 04:28

بەهۆی دووکەڵی زۆر و گازی ژەهراوی کارگەیەک داخرا

کوردستان TV
100%

پارێزگای هەولێر داخستنی کارگەیەکی قیڕی لەسەر ڕێگەی گوێڕ ڕاگەیاند، بەهۆی دووکەڵی زۆر و دەرهاوێشتەی گازی ژەهراوی.

ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی 01ـی 2023 کارگەیەکی قیڕ لەسەر ڕێگەی گوێڕ داخرا، لەمبارەیەوە ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: داخستنى کارگەیەکی قیڕ لە سەر ڕێگای گوێڕ، بەهۆی دووکەڵى زۆر و دەرهاویشتەی گازی ژەهراوی لە بەرهەم هێنانى دەرچووی کارگەکە، لەلایەن فەرمانگەى ژینگەى هەولێر بە هەمەهانگى لەگەڵ قایمقامیەتى قەزاى ناوەندیى هەولێر.

پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە خاوێنکردنەوە و شۆردنی دوورگەی ناوەندی شەقامی بازنەیی 120 مەتری و شەقامە خزمەتگوزاریەکانی، لەلایەن کرێکارانی بەڕێوەبەرایەتی ژینگەپارێزی هەولێر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.