لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا بۆچوونی خۆی گۆڕیوه و ڕه‌تی كردۆته‌وه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فڕه‌نسی نوێ بكاته‌وه، به‌مه‌ش ڕه‌نگه دواجار بگه‌ڕێته‌وه یانه‌كه‌ی پێشووی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی.
گرێبه‌سته‌كه‌ی میسی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سان جێرمان له هاوینی 2023 ته‌واو ده‌بێت، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێشتر وا بڵاوكرابووه‌وه كه میسی به‌شێوه‌ی زاره‌كی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه فڕه‌نسییه‌كه ڕێككه‌وتووه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی و مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی ساڵێكی تریش.
رۆژنامه‌نووسی ناوداری ئیسپانی گیرارد رۆمێرۆ ئاشكرای كرد كه میسی ڕه‌تی كردۆته‌وه گرێبه‌سته‌كه‌ی ئێستای له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سان جێرمان نوێ بكاته‌وه.
ئاشكراشی كرد كه میسی دوای به‌ده‌ستهێنانی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین شێوازی بیركردنه‌وه‌ی گۆڕاوه و ده‌یه‌وێ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له ژیانی وه‌رزشیدا ماویه‌تی سه‌رجه‌م ئاواته‌كانی بهێنێته دی و گۆڕانكاری بكات.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه دوور نییه میسی دواجار له هاوینی داهاتوو بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی دایك به‌رشه‌لۆنه و خولی ئیسپانیا بدات و هه‌ر له وێش كۆتایی به ژیانی وه‌رزشی خۆی بهێنێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.