وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌م بەیاننامەیه‌كی لەسەر سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە وڵاتی سوید بڵاو كرده‌وه.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا گوتی "سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن هەندێ کەسی نابەرپرس و دوور لە بەهای ئایینی لە وڵاتی سوید و ھەرجێگەیەکی تر، زۆر بە توندی ئیدانە دەکەین".
گوتیشی "ئەم کارە ناڕەوایە دژی ئازادی و هەموو بنەما ئایینیەکان و پێکەوەژیانە".
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ڕاشیگه‌یاند "بە پێویستی دەزانین وەک ئەرکێکی ئایینی و نیشتمانی، داوا لە حکوومەتی سوید بکەین بکەرانی ئەم کارە نالۆژیکییە دوور لە بەھا مرۆڤایەتییە بدۆزنەوە و بەپێی یاسا سزایان بدەن".
ڕۆژی شه‌مووی ڕابردوو راسموس پالودان سیاسەتمەداری توندڕەوی سویدی لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە شاری ستۆكهۆڵمی پایتەختی وڵاتی سوید ئاگری لە کۆپییەکی قورئانی پیرۆز بەردا، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پالودان بووه هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له‌لایه‌ن چه‌ندان حكوومه‌ت و ملیۆنان هاووڵاتییانی موسڵمان له سه‌رتاسه‌ری جیهان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.