Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:46

ئێران هه‌شت هاووڵاتی دیكه‌ی كوردی له‌ سێداره‌دا

کوردستان TV
100%


له‌ماوه‌ی سێ هه‌فته‌دا ئێران هه‌شت هاووڵاتی كورد له‌  بەندیخانەکانی کەرەج له‌ سێداره‌دا.
 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: ، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە23ى1ى2023 سزای سێدارەی سامان نەبی گەڕووسی، تەمەن 30 ساڵ و دانیشتووی گەڕەکی "چوار باغ" لە شاری کەرەج لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج جێبەجێکرا

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌ به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، ئەم هاووڵاتییەی خەڵکی کەنگاڤەر سەر بە پارێزگای کرماشان، دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر دەستبەسەرکرا و پاش ماوەیەک لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

رێكخراوی هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لە سێدارەدانی ئەم بەندکراوە لە هیچ میدیایەکی ئێرانی و ڕاگەیاندنەکانی سەر بە ناوەندی دادوەریی ڕانەگەیاندراوە.

بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی سێ هه‌فته‌ی ڕابردوودا لانی کەم سزای سێدارەی 8 هاووڵاتی لە بەندیخانەکانی کەرەج جێبەجێکراوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.