گۆرانیبێژ ( میران عه‌لی) به‌رهه‌مێكی نوێی كه به‌شی دووه‌می كلیپی (خۆشمده‌وێی) له‌خۆده‌گرێت بڵاوكرده‌وه
له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی گۆرانییه‌كه هونه‌رمه‌ند (میران عه‌لی) ده‌ڵێت" له دوای زیاتر له پێنج ساڵ تێپه‌ربوون به‌سه‌ر گۆرانی خۆشمده‌وێی، له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌نگدانه‌وه گه‌وره‌یه‌ی كه هه‌یبوو، بڕیارماندا له دوای ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه، به‌شی دووی ئه‌و گۆرانیه دروست بكه‌ین".
گۆرانی(خۆشمده‌وێ)، تێكست و ئاوازه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (نامۆ) ئاماده‌كراوه، كاری ئه‌رێنج و میوزیك له‌لایه‌ن (ئارمین حه‌بیبی) بۆكراوه ، ده‌رهێنه‌ر( محه‌مه‌د بازه) كاری ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كردووه خاتوو(شێنێ هۆشیار) وه‌كو ئه‌كته‌ر له كلیپه‌كه به‌شداره..
ئا- كامران
ڤیدیۆ.. گۆرانیبێژ (میران عه‌لی) كلیپێكی نوێی بڵاوكرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.