لیستێکی دیكه زیندانییانی سیاسی بۆ مینحە (موچەی)ی بەردەوام ڕاگهیاندرا.
ئهمڕۆ چوارشهممه 25ى1ى 2023، لهراگهیاندراوێكدا وهزارهتی كاروباری شههیدان و ئهنفالكراوان لیستێكی دیكهی زیندانیانی سیاسی بۆ ( مینحه) مووچهی بهردهوام راگهیاند.
دهقی راگهیاندراوی وهزارهت:
لیستی ناوی ئەو زیندانیکراو و گیراوی سیاسیانەی کە منحەی مانگانەی بەردەوامیان بۆ خەرج دەکرێت.
ئاماژە بە فەرمانی وەزاریمان ژمارە (۱۸۹)
لەرێکەوتی۲٤ / ۱ /۲۰۲۳ تایبەت بە خەرجکردنی منحەی (٤۹٦ ) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی و کە هیچ موچەی تریان نییە ، بەپێی یاسای چاکسازی ووردبینی و پێداچوونەوە و پاککردنەوە لە دۆسییەکانیان کراوە، سەردانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانیە سیاسیەکان بکەن بە مەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی منحەی مانگانەیان.
بەڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە :
۱ـ ئەو بەرێزانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، یان پێویستیان به شاهید هەیە بەڵێننامەی شاهیدەكان تەواو بكەن دوای تەواوکردنیان، سەردانی بانکی ناوبراو بکەن.
۲ـ ئەو زیندانییە سیاسیانە کۆچی دواییان کردوە ، وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن، بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.
٣- ئه وانەی لەم لیستەدا ناویان هاتووە و موچەى تریان هەیه لەماوەی یەک مانگدا ئاگادارى بەڕێوەبەرایەتی كاروبارى زیندانییە سیاسییەكان بكەن كەمنحەى زیندانى سیاسى وەرناگرن و موچەکەی تریان هەڵدەبژێرن.
كلیك لهم لینكهدا بكهن بۆ لیستی ناوهكان:
لیستێكی دیكهی زیندانیانی سیاسی بۆ مووچه راگهیاندرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.