Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 08:25

لە ڕۆژی شەممەوە شه‌پۆڵێكی بەفر و باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

بەفر
کوردستان TV
100%


بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، چاوڕوان دەكرێت ڕۆژى شەممە، ڕێکەوتى 28ی كانوونی دووەمی 2023، شەپۆلێکى بارینی باران ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكات تاکوو ڕۆژى چوارشەممە بەردەوامى هەبێت؛ سەرەتای کاریگەریى ئەم شەپۆلەش لەسەر ناوچە شاخاوییەکان بە نمە باران و بەفر بارین دەبێت.

ڕۆژى یەکشەممە، کاریگەریی ئەم شەپۆلە بە لاوازى لەسەر ناوچەکە بەردەوام دەبێت، بەڵام لە ڕۆژى دووشەممە و سێشەممەدا، کاریگەریى ئەم شەپۆلە بەهێز دەبێت و باران لە تەواوى ناوچەکەمان دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییە سەختەكانیش بەفر دەبارێت.

لە ماوەى کاریگەریى ئەم شەپۆلەدا، پلەکانى گەرما نزم دەبنەوە و ئاستى دابارینیش مامناوەند دەبێت؛ ڕۆژى چوارشەممەش کۆتایی بەو شەپۆلی دابارینە دێت .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.