لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە 86 دۆلار و 52 سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ سێشهممه24ى1ى2023 نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ 88 دۆلار و 71 سەنت و رۆژەکەی بە 86 دۆلار و 13 سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆ چوارشهممهش، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بەڕێژەی لەسهدا 0،45 بەرزبوونەوەی بهخۆیهوه بینی و 86 دۆلار و 52 سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە 80 دۆلار 36 سەنت فرۆشرا.
هەڵگرتنی رێوشوێنەکانی پەیوەندیدار بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە چین کە دووەم گەورەترین بەکاربەری نەوتە لە جیهان، بەهۆی ئەگەری زیادبوونی داواکاری لەسەر نەوت، رۆڵی هەبووە لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت. لەلایەکی دیکەوە مەزەندەی زیادبوونی یەدەگەکانی نەوتی خاو لە ئەمریکا، لەڕێگەی ئەگەری لاوازبوونی داواکاری لەسەر نەوت، بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی سنووردار کردووە.
ئەنیستیتۆی نەوتی ئەمریکا، مەزەندەی ئەوەی کرد کە یەدەگەکانی نەوتی خاوی ئەمریکا لە هەفتەی رابردوو بە بەراورد لەگەڵ هەفتەی پێشووتردا، نزیکەی سێ ملیۆن و 378هەزار بەرمیل زیاد بکات. لە کاتێکدا چاوەڕوانییەکانی بازاڕ بە جۆرێک بوون کە یەدەگەکانی نەوتی خاوی ئەمریکا یەک ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل زیاد بکەن.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 86 دۆلار و 68 سەنت بۆ 86 دۆلار و 98 سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 86 دۆلار و 38 سەنت بۆ 86 دۆلار و 08 سەنت بمێنێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.