Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 08:23

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە نوێنەری سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات

کوردستان TV
100%


ڕۆژی چوارشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو جنین پلاسخارت نوێنەری سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی فیدراڵی عێراق و ھەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا تاوتوێ کران. ھەروەھا جەخت لە پێویستیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی نێوان حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی فیدرال لەبارەی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان کرایەوە.

بارودۆخی سیاسی ھەرێم تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو و پەیوەست بە بابەتی هەڵبژاردن، سەرۆک بارزانی ئەوەی دووپاتکردەوە کە بەلای پارتی دیموکراتی کوردستانەوە هەڵبژاردن بنەماو پڕەنسیپێکی نەگۆڕە بۆ شەرعیەت و حوکمڕانی و، پێویستە ھەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت. 
جەختیشی لەوە کردەوە کە دەبێ ڕەچاوی ئیرادە و بەرژەوەندیی پێکھاتەکان بکرێت و بۆ بابەتی مافەکانیان لە ھەڵبژاردن نابێت لە دەرەوەی ئیرادەی پێکھاتەکان ھیچ شێواز و فۆڕمۆڵێک بەسەر پێکهاتەکانی کوردستان بسەپێندرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.